بە ئامانجگرتنی زیاتر لە ٥٠ پێگەی سەربازی و ئیتلاعاتی لە ئێران

بەرەبەیانی سێشەممە ٤ی خاکەلێوە، شەپۆلێکی نوێی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ژمارەیەک لە شارەکانی ئێران دەستی پێکرد و دەنگی تەقینەوە لە ناوچە جیاوازەکان بیسترا. 

بەپێی ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان، لە ناوچەی ڕەسالت و ناوچەکانی دیکەی تاران دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیستراوە. هەروەها لە ئیسفەهان ناوچەکانی پەیوەندیدار بە دامەزراوە سەربازی و پیشەسازییەکان کراونەتە ئامانج و لە شاهین ‌شەهر شوێنێکی پەیوەندیدار بە ژێرخانەکانی درووستکردنی مووشەک زیانی بەرچاوی بەرکەوتووە. هاوکات لە نەجەفاو لە باشووری شارەکە لە ماوەیەکی کەمدا چوار جار کراوەتە ئامانج و زیانێکی زۆر بە دامەزراوەکانی ڕژیم گەیشتووە. لە هەمان کاتدا لە خوڕەم شەهر و ناوچەکانی باشووری وەک لەنگەرگەکان و کانگەکان دەنگی تەقینەوە بیستراوە و هەموو هاووڵاتیان ئەو شوێنانەیان بە خێرایی بەجێ هێشتووە. بەپێی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئیسرائیل، زیاتر لە ٥٠ ئامانج لەوانە پێگە مووشەکییەکان، شوێنەکانی هەڵگرتن و گواستنەوەی مووشەکی بالستیکی، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی و ناوەندەکانی ئیتلاعاتی کراونەتە ئامانج و هێرشەکان بە مەبەستی پەرپێدانی سەروەریی ئاسمانی ئەنجام دراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net