17

ڕۆژی ڕابردوو، لە شەپۆلی نوێی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شارە جیاوازەکانی ئێران، چەندین پێگە و بنکەی دیکەی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کرانە ئامانج.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ناوچەکانی بەهار، تاڵەقانی، نارمەک و ئەندەرزگوو لە تاران بوونەتە ئامانجی هێرش و چەندین بینای نیشتەجێبوونی هێزەکانی ڕێژیم ڕووخاون، هەروەها ناوچەی پەردیسیش بۆردومان کراوە، لە هەمان کاتدا لە شیراز و هەمەدان و بەندەرعەباسیش چەندین تەقینەوەی بەهێز تۆمار کراوە، شایەتحاڵان باس لەوە دەکەن کە هەندێک بنکەی سەربازی و ناوەندە ئەمنییەکان بوونەتە ئامانج و بە تەواوی لە ناوچوون.