بە ئامانجگرتنی ژێرخانەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن ڕژیمەوە

بەپێی دوایین هەواڵەکان، ژێرخانەکانی وزە لە هەرێمی کوردستان بوون بە ئامانجی سەرەکی هێرشەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ڕۆژی ڕابردوو لە هێرشێکی درۆنی ڕژیمدا بۆ سەر کێڵگەی نەوتی چەمانکێ لە ئامێدی، ئەو کێڵگەیە زیانی بەرچاوی پێ گەیشتووە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە ئاگردا دەسووتێت. لە هەمان کاتدا میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی بە سێ درۆنی ئینتحاری هێرشیان کردووەتە سەر کۆگایەکی ڕۆنی ئۆتۆمبیل لە پارێزگای هەولێر کە بووتەوە هۆی زیانێکی بەرچاوی ماددی. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی هێرش بۆ سەر ژێرخانەکانی هەرێمی کوردستان و هەروەها زانکۆ و قوتابخانە ئەمریکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان کردبوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net