9

ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شار و ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و ئێران، چەندین ناوەندی پیشەسازی و هەروەها ژێرخانەکانی کۆماری ئیسلامی بە ئامانج گیراون.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، بە هۆی هێرشەکانی ڕۆژی ڕابردووی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر گەورەترین وزەخانەی کارەبا لە شاری تاران و هەروەها چەندین کۆگای دیکەی پەیوەندیدار بە ژێرخانەکانی ڕژیم، بە تەواوی کارەبا لە چەندین ناوچەی شارەکانی تاران و کەرەج پچڕاوە و خەڵک تووشی کێشەیەکی گەورە بوون. لە هەمان کاتدا هێرشە هەواییەکان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژیم و بە تایبەت ئاوی قورسی ئەراک بەردەوام بووە و بووەتە هۆی زیانێکی گەورەی ئەو دامەزراوەیە.