به پێی ڕاپۆرته‌كان، دارستانه‌كانی شارستانی مه‌له‌كشای ئیلام له لایه‌ن كه‌سانی به‌رژه‌وه‌ندی خواز و هه‌ڵپه‌ره‌سته‌وه ده‌بڕێنه‌وه و زیانێكی زۆر به سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه گه‌یشتووه.
له كاتێكدا كه قه‌یرانی سرووشتی له هه‌موو ئێران و كوردستاندا به‌ربڵاو بووه‌ته‌وه، دارستانه به‌ڕووه‌كانی شارستانی مه‌له‌كشای ئوستانی ئیلام، له لایه‌ن شیركه‌ته چینییه‌كان و هه‌روه‌ها كه‌سانی دیكه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خواز بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهاتێكی زۆرتر، ده‌بڕێنه‌وه. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه به هۆی سیاسه‌ته‌كانیه‌وه بووه به هۆكاری قه‌یرانێكی سرووشتی له ئێران‌دا، سه‌رچاوه سرووشتیهكانیشی ڕاده‌ستی شیركه‌ته بیانییه‌كان كردووه. به هۆی نابه‌رپرسیاری كۆماری ئیسلامی له ئاست پاراستنی ژینگه، زۆرێك له تاڵاوگهكان و دارستانه‌كان له ناوچوون.