تراژدێیای جەستە، توندوتیژی دژی ژنان

فاطمه کریمی

تراژدێیای جەستە، توندوتیژی دژی ژنان
رانانی: مستەفا زاهیدی

خەتەنە کردنی کچان و ژنان وەک فۆڕمێک لە توندووتیژی خێزانی، زۆر جار لە الیەن چاالکانی بواری مافەکانی ژنانەوە قسەی لەسەر کراوە و هەوڵ دەدرێت کۆمەڵگا لە ئەنجامەکانی ئەم فۆڕمە لە توندووتیژی ئاگادار بکرێتەوە. چاالکانی کۆمەاڵیەتی و بە تایبەت چاالکانی بواری ژنان بە شێوەی جیاواز هەوڵیان داوە کۆمەڵگا لە ئەنجامە خراپ و نەرێنییەکانی خەتەنە کردنی ژنان ئاگادار بکەنەوە. یەکێک لەو بەرهەمانەی کە وەک کتێب دەربارەی توندووتیژی دژی ژنان و خەتەنە کردنی ژنان لە ئێران و کوردستان ئامادە کراوە، کتێبی “ تراژیدیای جەستە، توندووتیژی دژی ژنان“ لە نووسینی فاتمە کەریمییە.
لەم کتێبە دا باس لە بەرباڵوی توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان کە بە درێژایی مێژوی مرۆڤایەتییە کراوە و وتراوە کە توند و تیژی و هێرش بۆ سەر ژنان لە چین، نەژاد، نەتەوە، تەمەن و ئایینزا و جۆری باوەڕە ئایدۆلۆژییەکان بەرتەسک نەبووەتەوە. ئەم دیاردەیە بە گشتی لە هەموو سنورەکان پەڕیوەتەوە و بە شێوازی جیاواز ئەنجام دەدرێت. هەرچەند دەتوانین بڵێن توند و تیژی بەرانبەر بە ژنان، دیاردەیەکی جیھانییە بەاڵم بڕێک لە شێوەکانی توند و تیژییەکان بە پێی تایبەتمەندییە سیاسی، کۆمەاڵیەتی و کەلتورییەکان هەر شوێن و جێگەیەک جیاوازی هەیە. پێچەوانەی کۆمەڵێک لە شێوازەکانی توند و تیژی بەرانبەر بە ژنان کە تا رادەیەک دەکرێت بڵێی لە هەموو جیھان بە شێوازێکی بەرباڵو بەرین و یەکسان ئەنجام دەدرێت(توند و تیژی ناوماڵ) بەاڵم کۆمەڵێک لە شێوازەکانی توند و تیژی، تایبەت بە ناوچەگەلێکی دیاری کراوە کە گشت گیر نییە و بە پێی جۆری کەلتور، داب و نەریت، لقەکانی ئایینزایەکی تایبەت و … ئەنجام دەدرێت(رێورەسمی ساتی لە هندستان، بەستنەوەی القی کچانی چینی لە تەمەنی منداڵی، بڕینەوەی قیتکەی ژنان یان وەک لە ناو خەڵک باوە خەتەنە کردنی ژنان و …) لەم کتێبەدا نوسەر هەوڵی داوە کە تیشک بخانە سەر کردوەی لێکەندنەوەی بەشێک لە جەستەی ژنان ”کیلتوریس“ کە یەکێک لە جۆرەکانی توند و تیژییە و تایبەت بە دەڤەرێکە. کەم و زۆر زیاتر لە بیست ساڵە کە ئەم کێشە لە ئاستی نەتەوەیی و نێونەتەوەیدا باسی لە سەر کراوە و لەم بوارەدا لە سەر ئەو بابەتە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زۆر ئەنجام دراوە. سەرەڕای ئەوەی ئەم کردەوەیە لە ئاستی رۆژهەاڵتی ناوەراست و ناوچەکەش ئەنجام دراوە بەاڵم لەم بابەتەوە هێشتاش خوێندنەوەیەکی رۆشنکارانە ئەنجام نەدراوە. ئەم کتێبە بەرهەمی توێژینەوەیەکە کە لە ساڵی ١٣٨٧ی هەتاوی لە شاری پاوەی سەر بە پارێزگای کرماشان ئەنجام دراوە و ناوئاخنەکەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ئەزمونی ئەو ژنانەی لە خۆ گرتووە کە کردەوەی قیتکە بڕین لە سەریان ئەنجام دراوە و تێیدا سێ تەوەری سەرەکی لە پێنج بەش دا توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی لە سەر کراوە .بەشی یەکەم کە پاش پێشەکی کتێبەکە ئاماژەی پێ کراوە، لێکۆڵینەوە لە سەر کردەوەی بڕینی قیتکەی ژنان و جۆرەکانێتی، توێژینەوە لە سەر چەمک و دەستەواژەیەک کە قوواڵییی ئەم کردەوەیە باشتر پیشان دەدات (چەمکێک کە بۆ باس کردن لە سەر ئەم کردەوەیە لە نێو خەڵکی جێگەی خۆی کردوەتەوە، خەتەنەی ژنان)ە. بەاڵم دەبێ بوترێت کە خەتەنەی ژنان بە بەراورد لە گەڵ خەتەنەی پیاوان ”ئاستی قوواڵیەکی و ئازار و تێکشکاندنێکی زیاتری بە داوە هەیە، بۆیە چەمکێک کە باس لە سەر ئەم کردەوەیە دەکات دەبێ لە گەڵ خەتەنەی پیاوان جیاوازی هەبێت. ( مێژوی دەسپێک و سەرهەڵدانی ئەم کردوە لە ئامریکا، ئۆرۆپا، ئۆسترالیا لە سەدەکانی ١٨ و ١٩ زایینی، دەرکەوتە و دواهاتەکانی ئەم کردەوە کە بریتیە لە دەرکەوتە جەستەییەکان(کورت ماوە و درێژ ماوە) رەگەزی، دەرونی و کۆمەاڵیەتییە. شیکاری لێکۆڵێنەوەکان کە سەبارەت بەم بابەتە ئەنجام دراوە و لە کۆتایشدا لێکدانەوەی بۆچوون و روانگەکانی ئەو دەستە و تاکانەی کە دژی بنبڕ کردنی کردەوەی ”خەتەنەی ژنان“ ن، کراوە. لە بەشی دووەم ئاماژە بە و هەوڵ و چاالکییە نێونەتەوەییەکانەی کە بە مەبەستی دابەزاندن و سڕینەوەی کردەوەی بڕینی ژنان ئەنجام دراوە شیکاری ئەو ئامارە جیھانیانەی کە لە الیەن یۆنیسف لە سەر ئاستی پەرەسەندنی ئەم کردەوەیە، جۆرە جیاوازەکانی بڕینی قیتکەی ژنان(جۆری یەکەم، دووەم، سێھەم و چوارەم)، ئەو ناوەند و دەڤەرانەی کە گەڵ و نەتەوە و خێڵی جیاواز ئەم کارەی تێدا ئەنجام دەدەن و ئەو یاسا و رێسایانەی کە بۆ پێش گرتن لەم کردەوەیە چەسپاون، کراوە .لە بەشی سێھەم، شوێن و جێگەی خەتەنە و کردەوەی بڕینی قیتکەی ژنان لە نێو ئایینە جیاوازەکان بە تایبەت جوولەکە، مەسیحی و کۆمەڵێک لە لقەکانی سونە مەزەب تاوتوێ و شیکاری لە سەر کراوە. بەشی چوارەم ئاماژە بە بابەتێکی تیۆری دەکات. لەم بەشەدا بە مەبەستی شیکاری و روماڵکردنی ئەم کردەوە، ئامانج، هۆکارە و دەرکەوتەکانی ئەنجام دانی ئەم کردەیە، لە بیردۆزییە دەرونشیکارییەکانی الکان، بیردۆزییەکانی سیسکۆ، ئیرگاری، کریستوا و هەروەها بیردۆزییەکانی فۆکۆ لە بواری دەسەاڵت، کەڵکی وەر گرتووە.
لە بەشی پێنجەم هاوکات کە باس لە شێوازناسی توێژینەوە و شێوازی کەڵک وەرگرتن لێی، باس لە ئەنجامە باسکاری و رۆشنکارییەکانی کردەوەی ”خەتەنەی ژنان“، ئەنجامگیری و رێکارەکانیش ئاماژە دەکات. لەم لێکۆڵینەوەیە بۆ شیکاری وردتر و پاژنواڕانەتر سەبارەت بە مژار و تێگەیشتن لە هەست و ئەزموونی ژنان و دۆزینەوەی چییەتی بابەتەکە لە شێوازی چونایەتی کەڵک وەرگیراوە. نموونە هەڵگرتن لە رێگەی نموونەگرتنی ئامانجدار و گڵۆڵە بەفری ئەنجام دراو. هەروەها لە گەڵ یەکێک لە و ژنانەی کە خۆی پێداگری لە سەر ئەنجام دانی ئەم کردەوە لە سەر ژنان دیکە دەکرد چاوپێکەوتن کراوە. لە پێوەندی بەم بابەتەوە کەڵک لە بۆچوونی زانایەکی ئایینی دەڤەرەکە وەرگیراوە و ئەوەی لە ئەنجامە باسکاری و رۆشنکارییەکان بە دەست هاتووە ئەوەیە کە پێناسەیەک کە کۆمەڵگە، نەریت، زمان، خویندنەوەی جیاواز لە ئایینەکان و … لە ژنێتی و ژن بوون هەیانە، شێوازی رەفتار و ژنی داسەکناو رەست نیشان دەکات. خاوەندارانی هێز و دەسەاڵت، کۆمەڵگەی باوکساالر بە مەبەستی دابەزاندنی هەستی سێکسی، بە کەڵک وەرگرتن لە ئامێر و کەرستەگەلی باوەرمەندانە و کردەوەی بڕینی قیتکە، ژنانی لە پێناوی خواست و داخوازییەکانی خۆی لە ژێر چاودێری و دەسەاڵتی خۆیان دەگرن و لە درێژەی ئەم کردەوە، ژنان دەبنە ”بەرناس(ئۆبژە)ی“ رۆانینی پیاوان .بەو پێیەی کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم لێکۆڵینەوەیە، هێنانی ئەم باس و مژارە بۆ ناو رای گشتی و راکێشانی سرنجی توێژەران بۆ ئەم بوارەی کە بەتەواوەتی نەناسراوە، هیوادارم کە ئەم لێکۆڵینەوەیە بتوانێت زیاتر لە جاران خەڵک لە گەڵ ئەم بابەتە، هۆکارەکان و دەرکەوتەکانی ئاشنا بکات و رەهەندە جیاوازەکان و پاڵنەرە کۆمەاڵیەتییە کاریگەرەکان لە کەم کردنەوەی ئەم کردەوەیە بناسێنن

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net