ترسی ڕژیم له‌ به‌ڕێوه‌چوونی نه‌ورۆز له‌ سه‌رئاوڵه‌ و پێداگری خه‌ڵك له‌ گێڵان غه‌رب

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی خاكه‌لێوه‌، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕێگه‌یان نه‌دا مه‌راسمی نه‌ورۆز له‌ شاری سه‌راوئاڵه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای ئیلام به‌ڕێوه‌ بچێت، به‌ڵام خه‌ڵكی ئازادیخوازی ناوچه‌ی گواوه‌ر له‌ گێلانی غه‌رب مه‌راسمێكی شكۆداریان به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوەندە ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌ سەرئاوڵە بە بانگكردنی بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆز و هەڕەشەکردن لێیان هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی ڕێوڕەسمەكەیان داوه‌. هەروەها بەکرێگیراوانی حکوومەت بە داخستنی ڕێگای شوێنی مه‌راسمی نەورۆز لە سەراوڵە و جێگیركردنی هێز، ڕێگرییان لە به‌رێوه چوونی ڕێوڕەسمەکه کردووە. له‌لایه‌كی دیكه‌‌ خه‌ڵكی ناوچه‌ی گواوه‌ری سه‌ر به‌ شارستانی گێڵانی غه‌رب، سه‌ره‌ڕای گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان، مه‌شغه‌ڵی ڕزگاریان داگیراساندووه‌ و به‌ جل و به‌رگی كوردی له‌ ده‌ور ئاگری سه‌ركوتن دا سه‌مایان كردووه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، وێڕای هه‌بوونی حیجاببانه‌كانی ڕژیم له‌ به‌نده‌ری گه‌ناوه‌، كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له‌ ته‌نیشت كه‌نداوی فارس ڕقس و سه‌مایان كرد و جه‌وێكی پڕ له‌ شایی و خۆشیان درووست كرد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net