ڕۆژی چوارشه‌مه ٦ی پووشپه‌ڕ، دایكانی دادخوازی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئێرانیان بایكۆت كرد.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئێمه وه‌كوو دایكانی دادخواز، شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ته‌حریم ده‌كه‌ین. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا، هه‌زاران خێزانی له ڕێگه‌ی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ئێعدام داغدار كردووه، هه‌زاران كچ و كوڕی گه‌نج به بیانووی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست نابه‌رابه‌ری، بێكاری، سیته‌م و نه‌بوونی ئازادی له سه‌ر شه‌قامه‌كان دا كوژراون. له سه‌روبه‌ندی شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری دا، به‌ربژێره‌كان وێڕای به‌رپرسیاره‌تی و هاوكاریان له جه‌نایه‌ته‌كانی حكوومه‌ت، باس له چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك ده‌كه‌ن. ئێمه دایكانی دادخوازی كوردستان تا ئه‌و كاته‌ی به مافه‌كانمان نه‌گه‌ین و تاوانباران محاكمه نه‌كه‌ین، واز له خه‌بات ناهێنین.