42
دوو خوێندكاری زانكۆكانی ورمێ و عیلم و سه‌نعه‌تی تاران به ناوه‌كانی “نه‌رگس فداكار” و “هاموون سوله‌یمانی” له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتی و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه له درێژه‌دان به پڕۆسه‌ی خوێند بێبه‌ش كراون.
“هاموون سوله‌یمانی” خوێندكاری كارناسی عومرانی زانكۆی عیلم و سه‌نعه‌ت له ڕێكه‌وتی ١٠ی ڕێبه‌ندان پاش بانگ‌كران بۆ دادسه‌رای ئێڤین ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. ئه‌و خوێندكاره پێشتر به‌هۆی چالاكییه‌كانی له ئه‌نجومه‌نی سنفی خوێندكارانی ئێران، له پڕۆسه‌ی خوێندن دوورخرابوو. هه‌وره‌ها “نه‌رگس فداكار” خوێندكاری بواری ئابووری له زانكۆی ورمێ بۆ چواره‌مین ترمی به‌رده‌وام له زانكۆ ته‌علیق كراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه به ته‌واوی له درێژه‌دان به پڕۆسه‌ی خوێندن بێبه‌ش بكرێت.