18
لە دوو ساڵی ڕابردوودا، ٣٠ خوێندکاری زانکۆی ئەلزەهرای تاران، به بڕیاری كۆمیته‌ی ئینزیباتی و له ژێر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له خۆێندن دوور خراونه‌ته‌وه.
به وته‌ی سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌لزه‌هرا، وێڕای ته‌علیقی دوو بۆ چوار مانگه‌ی ٣٠ خوێندكاری ئه‌و زانكۆیه ڕایگه‌یاند كه دوو خوێندكاریش به‌هۆی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وی وڵات په‌روه‌نده‌ی ئه‌منیه‌تیان بۆ ساز كراوه و له زانكۆ ده‌ركراون. وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم له حاڵێكدایه كه ڕۆژی ڕابردوو خوێندكارانی زانكۆی ئه‌لزه‌هرا له نامه‌یه‌كدا خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ ببوون.