109
ک.م.م.ک:
دووشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی موژگان کاووسی ٣٩ ساڵ تەمە ، توێژەر و چالاکی مافی زمانی، نەتەوەیی خەڵکی کەلاردەشت سەر بە مازندەران، بۆ لقی جێبەجێکاری سزای تاوانەکانی کەلاردەشت بانگهێشت و بۆ جێبەجێکردنی حوکم بۆ زیندانی تونکابن ڕاگوازرا.
شیاوی باسە، ناوبراو لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری ساری بەتۆمەتی سووکایەتی بە ڕێبەر بە ١٥ مانگ زیندان، گردبوونەوە و هاریکاری دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە ٣٩ مانگ و پڕوپاگاندا دژی بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو.
جێی سەرنجە، ناوبراو لەتۆمەتی افساد فی الارض پەڕییەوە.
ق.ش