به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی بێهداشت ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند: ٢٥٪ی جه‌معیه‌تی ئێران تووشی كێشه‌ی ده‌روونی بوون و حكوومه‌ت توانای كۆنتڕۆڵكردنی كۆمه‌ڵگای نه‌ماوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم وتی: ٢٥ له سه‌دی جه‌معیه‌تی ئێران تووشی كێشه‌ی ده‌روونی بوون و هۆكاره‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی بێهداشته و پێوه‌ندی به كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیه‌كانه‌وه هه‌یه. محه‌ممه‌دڕه‌زا شاڵبافی سه‌رپه‌رشتی ده‌فته‌ری سه‌لامه‌تی دڕه‌وونی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئێعتیادی وه‌زاره‌تی بێهداشت ڕایگه‌یاند: زۆرترین جۆری كێشه‌ی ده‌روونی، خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێیه، توڕه‌یی، هه‌ڵچوون و توندووتیژییه. قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم له حاڵێكدایه كه ناوبراو هیچ ئاماژه‌یه‌كی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری خۆكوژی و هۆكاره سیاسی و مه‌عیشه‌تیه‌كانی وه‌كوو به‌شێكی گرینك له كێشه سه‌رچاوه‌گرتووه‌كان له بێ هیوایی و خه‌مۆكی نه‌كردووه.