79
به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی بێهداشتی كۆماری ئیسلامی، ڕێژه‌ی تووشبووان به ته‌بی ده‌نگی له ئێران بۆ ٩٠ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٣وه تا به ئه‌مڕۆ، ٩٠ كه‌س به نه‌خۆشی ته‌بی ده‌نگی تووش بوون و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست داوه. وه‌زاره‌تی بێهداشت سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه له وڵاتانی دراوسێ هۆشداری دا و داوی له هاووڵاتیان كرد بۆ وڵاتانی دراوسێ سه‌فه‌ر نه‌كه‌ن. ئه‌و نه‌خۆشییه له ڕێگه‌ی مێشه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه و نیشانه‌كانی بریتین له ئیلتهابی پێست، سه‌رئێشه، ڕشانه‌وه، ئێش و ئازاری ماسوولكه و كم كردنه‌وه‌ی گولووبوولی سپی.