37
به‌پێی ئاماره ده‌وڵه‌تیه‌كان، پارێزگاكانی كوردستان، ئازه‌ربایجانی غه‌ربی و سیستان و به‌لووچستان زۆرترین ئاماری نه‌خه‌وێنده‌واریان له ئێران دا هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، سێ پارێزگای تاران، سمنان و ئه‌لبۆرز به ٩٣ له سه‌د نرخی حوێندهواری، زۆرترین ڕێژه‌ی خوێنده‌واری ته‌مه‌ن سه‌رووی ١٥ ساڵیان هه‌یه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه نرخی خوێنده‌واری له پارێزگای كوردستان و ئازه‌ربایجانی غه‌ربی نزیكه‌ی ٨٢ له سه‌د و سیستان و به‌لووچستان ٧٥ له سه‌ده. هه‌روه‌ها زۆرترین ڕێژه‌ی دووركهوتووان له پڕۆسه‌ی خوێندن له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان تۆمار كراوه و دۆخی قوتابیانی پارێزگاكانی كوردستان و ئازه‌ربایجانی غه‌ربیش ڕۆژ له دوای ڕۆژ خراپتر بووه.