تۆماركردنی سكاڵا دژی كۆماری ئیسلامی له‌ ڕێكخراوی جیهانی كار

 

فدراسیۆنی نیونه‌ته‌وه‌یی په‌روه‌رده‌ و كۆنفدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی یه‌كێتیه‌ كرێكارییه‌كان به‌ شێوه‌ی هاوبه‌ش، سكاڵایان دژی كۆماری ئیسلامی له‌ ڕێكخراوی جیهانی كار “ئای،ال،ئۆ” تۆمار كردووه‌.

ئه‌و دوو ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ سنفیه‌ خوازیاری ئازادی ١٤ ئه‌ندانی ناسراوی بزووتنه‌وه‌ی موعه‌لیمان و ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان بوون كه‌ به‌ شێوه‌ی نایاسایی له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ زیندانی كراون. له‌ سكاڵانامه‌ی فدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌روه‌رده‌ و كۆنفدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی یه‌كێتیه‌ كرێكارییه‌كان، داوا له‌ ده‌بیری كۆمیته‌ی ئازادی  ئه‌نجومه‌نه‌كانی ڕێكخراوی جیهانی كار كراوه‌ تاكوو كۆماری ئیسلامی ناچار به‌ ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی هه‌موو چالاكانی سنفی و كرێكاری بكات. “ڕه‌سووڵ بۆداغی”، “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی”، “عزیزی قاسم زاده‌”، “ڕه‌زا شه‌هابی”، “داوود ڕه‌زه‌وی”، “حه‌سه‌ن سه‌عیدی”، “ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد”، “هاشم خواستار” و “كه‌یوان مۆهته‌دی” ژماره‌یه‌ك له‌و چالاكه‌ سنفی و كرێكارییانه‌ن كه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوودا په‌روه‌نده‌ی ئه‌منیه‌تیان بۆ ساز كراوه‌ و هێشتا له‌ گرتووخانه‌ دان. هه‌روه‌ها فدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌روه‌رده‌ نیگه‌رانییه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ به‌ندكرانی درێژه‌ماوه‌ی “سیسیل كۆهلر” و “ژاك پاری” له‌ ئه‌ندامانی فدراسیۆنی مللی كاری ئامووزش و كولتووری فه‌ڕانسه نیشان داوه‌. ئه‌و دوو چالاكوانه ڕۆژی ١٧ی گوڵانی ساڵی ١٤٠١، پاش چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكانی كرێكاری و موعه‌لیمان له‌ تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ئه‌و دوو كه‌سه‌یان به‌ هه‌وڵی ڕووخانی كۆماری ئیسلامی تۆمه‌تبار كرد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net