8
ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی سیسیل كۆهلێر و ژاك پاریسی به “هه‌وڵدان بۆ ڕووخانی ڕژیم“، “سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل” و “افساد فی الارض” تۆمه‌تبار كردووه.
خۆشكی سیسیل كۆهلێر به میدیاكانی فه‌ڕانسه‌ی وت: له‌گه‌ڵ قازی په‌روه‌نده‌ی ئه‌و دوو شارومه‌نده دیداریان كردووه و زانیویانه كه هه‌ر دووكیان به “هه‌وڵدان بۆ ڕووخانی ڕژیم“، “سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل” و “افساد فی الارض” تۆمه‌تبار كراون و ئه‌گه‌ری هه‌یه به ئێعدام مه‌حكووم بكرێن. جێگای ئاماژه‌یه كه مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠١، سیسیل كۆهلێر و ژاك پاریس دوو چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی فه‌ڕانسه، پاش گه‌شت كردن بۆ ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر و به تۆمه‌تی سیخوڕی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.