به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكار خه‌ڵكی ڕه‌شت، ناوبراویان به بیانووی بێ بنه‌مای “هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
“شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” ڕۆژی ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هێزه‌كانی حكوومه‌ت وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك له كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانیدا گرت. ئه‌و چالاكه كرێكارییه پاش لێپرسینه‌وه، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه كرا و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرا. شایانی باسه كه “سیرووس فه‌تحی” هاوژینی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” به هۆی به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ئێستا ٤٠ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی به‌ندكرانی شه‌ریفه تێپه‌ڕ ده‌بێت و ئه‌و چالاكه كرێكارییه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و له هه‌موو مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی بێبه‌ش كراوه.