تۆمه‌تباركردنی ڕزگار به‌یگ زاده‌ی بابامیری به‌ موحاره‌به‌ و به‌غی

ڕزگار به‌یگ زاده‌ی بابامیری، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی بۆكان، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ بیانووی دابینكردنی ده‌رمان بۆ بریندارانی شۆڕشی ژینا به‌ موحاره‌به‌ و به‌غی تۆمه‌تبار كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، لقی ده‌ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی شاری ورمێ ڕزگار به‌یگ زاده‌ی بابامیری به‌ موحاره‌به‌، به‌غی، ئیجماع و ته‌بانی دژ به‌ ئه‌منیه‌تی وڵات، دابینكردنی پاره‌ بۆ گرووپه تیرۆریستیه‌كان، سیخۆڕی و هاوكاری له‌گه‌ڵ وڵاته‌ دژبه‌ره‌كانی نیزام، هه‌ڵگرتنی ماهواره‌ی ستارلینك و چه‌كی نایاسایی، ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم و هاوكاری له‌ تیرۆر تۆمه‌تبار كردووه‌. ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ یه‌كه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی دا هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌د كردووه‌ و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤیش سه‌باره‌ت به‌ سه‌پاندنی سزای قورس به‌سه‌ر ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ هۆشداریان به‌ ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net