39
تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستان ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند: ماوه‌ی دوو ڕۆژه سپای پاسداران زه‌نجیره چیای شاهۆ له شارستانی كامیاران تۆپباران ده‌كات و زیانێكی زۆری به ژینگه‌ی ناوچه‌كه گه‌یاندووه.
پاش له‌سێداره‌دانی “وه‌فا ئازه‌ربار”، “پژمان فاتحی”، “موحسن مه‌زڵووم” و “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی، سپای پاسداران به مه‌به‌ستی زاڵ كردنی كه‌ش و هه‌وای ترس به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا، كوێستانه‌كانی شاهۆی له نزیك گونده‌كانی “پاڵه‌نگان” و “ته‌نگیوه‌ر”ی سه‌ر به شارستانی كامیاران بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ تۆپباران كردووه.