ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌مه، له مه‌یدانی فه‌رهه‌نگ له سه‌عاده‌ت ئابادی تاران، كچێكی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری جلی له‌به‌ر داماڵی و به‌و شێوه دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ حیجابی ئیجباری و سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم نیشان دا.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم پاش یه‌ك ساعه‌ت ئه‌و كچه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسناو و چاره‌نووسی له به‌رده‌ستدا نییه. ناڕه‌زایه‌تی دژبه‌رانی حیجابی ئیجباری هاوشێوه‌ی ئاهوو ده‌ریایی په‌ره‌ی سه‌ندووه و ژنانی ئازادیخواز زه‌نجیره‌ییه‌ك چالاكییان دژ به هه‌موو شێوازه‌كانی ئاپارتایدی جنسی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران ده‌ست پێكردووه. كاردانه‌وه‌ی ژنان به‌رانبه‌ر به سیسته‌می جنسی نه‌ك ناڕه‌زایه‌تی تاكی كۆمه‌ڵگا به‌ڵكوو خه‌باتێكی بێ وچانی ژنان دژ به سیسته‌می پیاوسالاری مه‌زهه‌بییه.