73
شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، فه‌رمانده‌یه‌كی ئیتلاعاتی سپا به ناوی “بێهزاد كیانی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كوڕكهی كه ئه‌ندامی سپای قودسه له شه‌قامی باقری زاهیدان تیرۆر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وش، “بێهزاد كیانی” له تاوانبارانی هه‌ینی خۆێناوی زاهیدان بووه و هاوڕێ له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی له‌لایه‌ن گرووپی ئهنسارۆلفۆڕقان تیرۆر كراون. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه چه‌كدارییه دا، بێهزاد كیانی كوژراوه و كوڕه‌كه‌ی بریندار و بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه، به‌ڵام دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.