39
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی جۆزه‌ردان، دوو شارومه‌ندی به‌لووچی دژبه‌ری ڕژیم له سنووری ته‌فتان له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامییه‌وه تیرۆر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، تیمێكی تیرۆری سپای پاسداران كه پێكهاتبوو له كه‌سانی بوومی و ئه‌فغانی، دوو دژبه‌ری ڕژیمیان به ناوه‌كانی “عه‌بدۆلغه‌فوور شه‌هبه‌خش” و “یه‌حیا محه‌ممه‌دزهی” له سنووری ته‌فتان تیرۆر كردووه. شایانی باسه كه تیمی تیرۆری سپای پاسداران له كاتی گه‌ڕانه‌وه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی دژبه‌رانی ڕژیم و بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.