31
“شوعەیب زارعی” چالاکی سیاسی کورد و پێشمەرگەی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە نزیکی مەقەڕەکانی ئەم حزبە لە شاری سلێمانی تیرۆر کرا.
نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، یەکێک لە ئەندامانی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە ناوی “شوعەیب زارعی تەمەن ٣٤ ساڵە و خەڵکی گووندی “ته‌خته”ی سه‌ر به شاری سنە، لە نزیک بارەگای ئەم حیزبە له زڕگوێزه‌ڵه به ده‌مانچه تیرۆر کرا. به‌پێی زانیارییه‌كان، بكوژی شوعه‌یب كه‌سێك به ناوی “سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌دی” و له كاتی هه‌ڵهاتن له شاری پێنجوێن دا له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.