47
به‌یانی چوارشه‌ممه ١٠ی گه‌لاوێژ، ئیسماعیل هه‌نیه، سه‌رۆكی ده‌فته‌ری سیاسی حه‌ماس و یه‌كێك له پارێزه‌ره‌كانی له تاران تیرۆر كران.
پاش ئاماژه‌پێدانی حه‌ماس به تیرۆری ئیسماعیل هه‌نیه له هێرشێكی ئاسمانی له تاران، میدیاكانی سپای پاسدارانیش ڕایانگه‌یاند كه سه‌رۆكی ده‌فته‌ری سیاسی حه‌ماس، كاتژمێر ٢ی به‌یانی له شوێنی مانه‌وه‌ی كه ناسراوه به پانسیۆنی گیانبازان له باكووری تاران، له هێرشێكی ئاسمانی دا تیرۆر كراوه. هه‌ر چه‌ند كه هێشتا هیچ لایه‌نێك به فه‌رمی به‌رپرسیاره‌تی تیرۆری ئیسماعیل هه‌نیه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، به‌ڵام میدیاكان باس له تیرۆری هه‌نیه له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه ده‌كه‌ن.