تیرۆری دوو ڕۆژنامه‌وانی ده‌زگای هه‌واڵنێری هاوار له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلی دوو ڕۆژنامه‌وانی ده‌زگای هه‌واڵنێری هاوار له‌ ده‌ورووبه‌ری كۆبانی و دوو كه‌س به‌ ناوه‌كانیجیهان بیلگینونازم داشتانگیانیان به‌خت كردووه‌.

ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌رته‌شی تورك و گرووپه‌ ئیسلامگه‌راكانی هه‌وڵیان دا گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری كۆبانی و ڕه‌قه‌ داگیر بكه‌ن، به‌ڵام شكستیان هێنا و كه‌لاكی كوژراوه‌كانیان به‌جێهێشت و پاشه‌كشه‌یان كرد. له‌ ئاكامی هێرشه‌كانی ڕۆژی ڕابردوودا، دوو ڕۆژنامه‌وان به‌ ناوه‌كانیجیهان بیلگینونازم داشتانگیانیان له‌ ده‌ست داوه‌. به‌دوای ئه‌و تیرۆره‌، یه‌كێتی ڕۆژنامه‌وانانی قامیشلوو و وان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد، به‌ڵام پۆلیس هێرشی كرده‌ سه‌ر ناڕازیانی شاری وان و ده‌یان ڕۆژنامه‌نووس و چالاكی سیاسی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net