به‌پی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌مه، چالاكێكی سیاسی به‌لووچ و خه‌ڵكی شارستانی سه‌رباز به ناوی “ئه‌یووب گه‌هرامزهی”، له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامیه‌وه له كه‌راچی پاكستان تیرۆر كرا، هه‌روه‌ها چالاكێكی دیكه به ناوی “شۆعه‌یب ئه‌حمه‌د مه‌گه‌سی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاكستانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم كرا.
به‌پێی ڕێكه‌وتننامه‌ی ئه‌منیه‌تی نێوان هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی پاكستان و ئێران، ئاماری تیرۆر و ڕفاندنی چالاكانی به‌لووچ له هه‌ر دوولا زیادی كردووه. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه “ئه‌یووب گه‌هرامزهی” له‌لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی له شاری كراچی پاكستان درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌وره‌ها چالاكێكی سیاسی دیكه‌ی به‌لووچ به ناوی “شۆعه‌یب ئه‌حمه‌د مه‌گه‌سی” ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ له ناوچه‌ی كوچلاكی سه‌ر به شارستانی خه‌زداری پاكستان، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی كراوه.