32
ئێوارەی پێنجشه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌مه، لە بەرامبەر چێشتخانەی ده‌باشان لە شاری سلێمانی، هاوڵاتییەکی خەڵکی باکووری کوردستان به ناوی “سه‌بری تۆپراق” له‌لایه‌ن میتی توركیا تیرۆر كرا.
“سەبری تۆپراق”، خەڵکی بەدلیسی باکووری کوردستان، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە. ناوبراو پێشتر ئەندامی هەدەپە لە باکووری کوردستان بووە و چه‌ند ساڵێك بوو كه بە هۆی گوشاری سیاسی ده‌وڵه‌تی توركیا ڕووی لە باشووری کوردستان کردبوو. ئه‌و چالاك سیاسیه لە نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی کاری کردووە و پێش تیرۆرکردنی چەندین جار هەڕەشەی لێ کراوە.