64
بونیادی ژینگه‌دۆستانی زاگرۆس به بڵاوكردنی ده‌یان وێنه له باروودۆخی دارستانه‌كانی مه‌ریوان ڕایگه‌یاند: ده‌یان هێكتار له له‌وه‌ڕگه و دارستانه‌كانی ئه‌و شارستانه به مه‌به‌ستی لێدانی وێلا له‌لایه‌ن هه‌ڵپه‌رستانه‌وه له ناو چووه.
به‌شێك له‌و وێنانه كه له ناوچه‌ی “ڕه‌شه‌دێ” و ده‌ورووبه‌ری وزه‌خانه‌ی به‌رقی مه‌ریوان هه‌ڵگیراوه نیشانی ده‌دات كه دۆژمنانی ژینگه به ئه‌نقه‌ست دارستانه‌كانیان ئاگر داوه و به‌شێكی زۆر له داره‌كانیان به ئه‌نقه‌ست بڕیوه. پێشتر ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان سه‌باره‌ت به له ناوچوونی دارستانه‌كانی مه‌ریوان هۆشداری به ده‌وڵه‌ت دابوو، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و شاره هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ پاراستنی ژینگه‌ی ئه‌و شاره هه‌ڵ نه‌گرتووه.