تێكهه‌ڵچوونی خه‌ڵكی ئه‌رمه‌نستان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی جۆزه‌ردان، دژبه‌رانی نیكۆل پاشینیان له‌ شاری ئیره‌وانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌شه‌ڕ هاتن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان له‌ قۆناغی كۆتایی خۆی دایه‌ و چه‌ندین گوندی سنووری ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان كراوه‌. خه‌ڵكی ئه‌رمه‌نستان دژی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌ن و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی پاشینیان بوون. ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون و چه‌ندین كه‌س بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كران. شایانی باسه‌ كه‌ نیكۆل پاشینیان ڕۆژی ڕابردوو بڕیاری ده‌رچوون له‌ په‌یماننامه‌ی ئه‌منیه‌تی ئه‌رمه‌نستان له‌گه‌ڵ ڕووسیه‌ی ده‌ركرد و ڕوو به‌ ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان ڕایگه‌یاند كه‌ نایانه‌وێت گۆڕانكاری له‌ یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵاته‌كه‌یان درووست بكه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net