تێكهه‌ڵچوونی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی گه‌شتی ئێرشاد له‌ ڕه‌شت

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٨ی خاكه‌لێوه‌، خه‌ڵكی ڕه‌شت له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ژنێكی بێ حیجاب له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، هێزه‌كانی ڕژیم به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه ژنێكی گه‌نجیان له‌ مه‌یدانی تاران پاراش به‌ لێدان و ئازار ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ شاری ڕه‌شت خه‌ڵكی ئازادیخواز ڕێگه‌یان له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كچێكی بێ حیجاب گرتووه‌ و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ شه‌ڕ هاتوون. به‌وته‌ی هاونیشتمانیان، ئه‌گه‌ر ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر كۆتایی به‌ هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی له‌گه‌ڵ ژنان نه‌هێنێت ئه‌وه‌ وڵامی ئاته‌ش به‌ ئێخیاره‌كانی ڕژیم به‌ توندترین شێوه‌ ئه‌ده‌نه‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net