تێكهه‌ڵچوونی خوێندكارانی ناڕازی تگزاس له‌گه‌ڵ پۆلیس

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی گوڵان، خوێندكارانی زانكۆی تگزاس بۆ پشتیوانی له‌ خوێندكارانی زانكۆكانی دیكه‌ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ شه‌ڕ هاتن.

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ وڵاتی ئه‌مریكا گۆڕه‌پانی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی چه‌پگه‌را و ئانارشیست دژبه‌ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا بۆ پشتیوانی له‌ كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ئیسڕایله‌، تا به‌ ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ ٢٠٠ خوێندكار ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و نزیكه‌ی ٥٠ خوێندكار له‌ زانكۆكانی كۆلۆمبیا و نیۆیۆرك ده‌ر كراون. ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارانی ئه‌مریكا به‌رین تر ده‌بێت و خوێندكارانی زانكۆی هاروارد مانیان گرتووه‌ و له‌ نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆدا خێوه‌وتیان هه‌ڵ داوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net