ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی ڕه‌زبه‌ر، له مه‌راسمی ساڵیادی كوژرانی “حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا“، تێكهه‌ڵچوونێك له نێوان هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی لوبنان و لایه‌نگه‌رانی حیزبوڵڵا له لوبنان ڕووی دا.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی له‌بنان به مه‌به‌ستی ڕێگری له سازبوونی گرژی و ئاڵۆزی له ده‌وروبه‌ری شوێنی ئه‌و مه‌راسمه كۆبوونه‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن لایه‌نگه‌رانی حیزبوڵڵای لوبنانه‌وه، هێرش كرایه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی لوبنان و به هۆیه‌وه تێكهه‌ڵچوونێك له نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا ڕووی دا. به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، هێزه ئه‌منیه‌كانی لوبنان به مه‌به‌ستی بڵاوه پێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگه‌رانی حیزبوڵڵا، ده‌ستێوه‌ردانی دۆخه‌كه‌یان كردووه و چه‌ند كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.