29
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی گه‌شتی ئێرشادی هه‌مه‌دان هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو كچی دژبه‌ری حیجابی ئیجباریان دا، به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌رپرچ درانه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كاتێك هێزه‌كانی گه‌شتی ئێرشادی هه‌مه‌دان هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو كچی مێرمنداڵیان داوه، خه‌ڵكی سه‌ر شه‌قام له‌گه‌ڵ مه‌ئمووره‌كانی ڕژیم به شه‌ڕ هاتوون و ڕێگه‌یان نه‌داوه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه بگوازرێنه‌وه.