7
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، له نێوان هێزه‌كانی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی پارێزگای كرماشان و كه‌سانی هه‌ڵپه‌ره‌ست، تێكهه‌ڵچوونێكی چه‌كداری ڕووی داوه و چه‌ند كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ئیداره‌یه، ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، هاوكات له گه‌ڵ گه‌ڕانی هێزه‌كانی ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه له ناوچه‌ی فیروزئاباد، ڕووبه‌ڕووی چه‌ند قاچاخچییه‌كی خه‌ڵووز و دار ده‌بنه‌وه، ئه‌و كه‌سانه به مه‌به‌ستی هه‌ڵهاتن و ڕزگار كردنی خۆیان، ته‌قه له هێزه‌كان ده‌كه‌ن و به هۆیه‌وه چه‌ند كه‌س بریندار ده‌بن. شایانی باسه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌و هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ناسناوی بریندارانی ئه‌م ڕووداوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.