تێكچوونی باری ته‌ندرووستی حامد قەرەئۆغلانی لە زیندانی ورمێ

به‌ وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، دۆخی ته‌ندرووستی حامد قەرەئۆغلانی، به‌ندكراوی سیاسیی ڕاگیراو لە زیندانی ورمێ، دوای یەک مانگ مانگرتن لە خواردن ناجێگیرە و پێویستی به‌ ده‌رمان هه‌یه‌.

خراپی دۆخی ته‌ندرووستی حامد قه‌ره‌ئۆغڵانی له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌رپرسانی زیندانی ورمێ له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ به‌ ده‌رمان خۆده‌بوێرن و ناوبراویان بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گواستووه‌ته‌وه‌. حامد پێشتر بەهۆی لاوازبوونی جەستەیی بە ویلچەره‌وه‌ بۆ نەخۆشخانەی زیندان ڕاگوێزرابوو، بەڵام ڕەتیکردەوە چارەسەری سیرۆم وەربگرێت و گەڕێندرایەوە ژووری تاکەکەسی. مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی، حامد قه‌ره‌ئۆغڵانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ورمێ به‌ تۆمه‌ته‌كانیهاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم،هێرشكردنه‌ سه‌ر بنكه‌كانی به‌سیجوته‌بلیغ دژی نیزامبه‌ ١٣ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net