بەپێی هەواڵی گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ خاکەلێوە هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە پاسگای میرەدێ، هێرشیان كرده سەر کۆمەڵێک کاسبکار کە لە جادەی نێوان سەقز- بانە خەریکی فرۆشتنی سەوزە و بەرهەمە بەهارییەکانی بوون و تێكههڵچوون ڕوویدا.
هەموو ساڵێک لە وەرزی بەهاردا بەشێک لە خەڵکی ئەو ناوچەیە بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان ڕوو له دەشت و چیاکان دەکەن بۆ کۆکردنەوەی سەوزە و بەرهەمە بەهارییەکان و لەسەر ڕێگای نێوان شارەکان یان لە نێو بازاڕدا دەیفرۆشن. ڕۆژی پێنجشەممە ژمارەیەک لەو کاسبکارانە لەسەر ڕێگای سەقز- بانە كوتنه بهر پهلاماری هێزهكانی پاسگای میرەدێ، بهڵام لهلایهن كاسبكارانهوه بهرپرچ درانهوه. کاسبکاران بۆ ماوەی کاتژمێرێک جادەکەیان داخست و لەگەڵ هێزە سەرکوتگەرەکان تێکهەڵچوون، لە ئاکامدا هێزەکانی ڕژیم گەڕانەوە و ناوچهكهیان بهجێ هێشت.