3
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی گوڵان، له دوو ڕووداوی هاتووچۆ له پارێزگای ورمێ، دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئۆتومبێلێكی تۆیۆتا له جاده‌ی مهاباد بۆ سه‌رده‌شت وه‌رگه‌ڕاوه و به‌وهۆیه‌وه ٧ شارومه‌ند بریندار بوون. له ڕووداوی دووهه‌م دا، تۆیۆتایه‌كی دیكه له به‌رزاییه‌كانی ماشكانی پیرانشار وه‌رگه‌ڕاوه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌ش دا دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه و پێنج كه‌س بریندار بوون.