له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، هێزه ئه‌مرێكا له ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان جموجۆڵیان پێ كراوه و چه‌ندین بارهه‌ڵگر كه‌ڕه‌سته‌ی نیزامیان بۆ بنكه‌كانیان له ڕۆژئاوای كوردستان گواستووه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، ده‌یان كامیۆنی پڕ له چه‌كوچۆڵ له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ره‌و بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ڕۆژئاوای كوردستان ڕه‌وانه كراون. به‌رپرسانی نیزامی ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاندووه كه بنكه‌كانیان له ڕۆژئاوای كوردستان بۆ پشتیوانی له هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك پڕچه‌ك ده‌كه‌ن. هاوكات به‌پێی گه‌ڵاڵه‌ی په‌سه‌ندكراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له ساڵی ٢٠٢٦، ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته ئه‌ركدار كراوه كه له چوارچێوه‌ی “په‌روه‌رده و پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی دژبه‌ری داعش“، ٦١ ملیۆن دۆلار كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی ڕاده‌ستی پێشمه‌رگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات.