جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی زیندانییەک لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ئیلام

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی شارام محەممەدبەیگی ٣٨ ساڵ تەمە خەڵکی شاری ئیلام لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ئێعدام کرا.

شیاوی باسە، ناوبراو ٢٠ی خەرماننی ٢٧٢١ی کوردی، بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و پاشان لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

جێی سەرنجە، ئێعدامی ئەم زیندانییە لە بێدەنگی تەواوی ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆ و حکوومەتی ئێران هاتۆتە ئاراوە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net