جێنەجێکردنی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج

جێنەجێکردنی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج

جێنەجێکردنی سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج

13:02 – 28 November 2023

هەنگاو؛ سێشەممە ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

سزای لەسێدارەدانی دوو بەنەدکراوی کورد بە ناوەکانی ئیقبال فەتحوڵڵاهی خەڵکی ئیلام و موحسین ئەمرایی خەڵکی کۆیەشت کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو، لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی سێشەممە ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٢٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣) سزای لە سێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی ئیقبال فەتوحوڵڵاهی خەڵکی شاری ئیلام و موحسین ئەمرایی خەڵکی شارۆچکەی گەڕاوەند سەربەشاری کۆیەشت لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.

ئەم دوو بەندکراوە پێنج ساڵ لەمەوبەر لە دۆسیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا بوو.

ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ ئەم بەندکراوانە نای کەم دوو بەندکراوی دیکەش بە ناوەکانی حەمید بەخشایش و میلاد نەباتی کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان و کوشتنی بەئەنقەست سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا بوو، بۆ ژووری تاکە کەسی گواستراونەوە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم دوو بەندکراوە، لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی ئەو حکوومەتە، بڵاو نەکراوەتەوە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net