جێگرتنی ژینا مودەڕس گورجی لە لیستی ١٠٠ ژنی ئیلهامبەخش وکاریگەری جیهان

ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی ژنان و خەڵکی شاری سنە، لەلایەن بی بی سی ئینگلیزییەوە وەک یەکێک لە ١٠٠ ژنە ئیلهامبەخش و کاریگەرەکانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ناسێندرا.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە؛ ژینا مودەڕس گورجی لە ساڵی ٢٠١٩ کۆمەڵەی ژنانی ژیوانۆی دامەزراند و لە ڕێگای پەروەردە و ناڕەزایەتییەوە بەرەنگاری توندوتیژیی دژی ژنان بووە. ناوبراو لە سه‌رده‌می بزووتنەوەیژن،ژیان،ئازادیلە ئێران، دوو جار ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و واتر بە تۆمەتیپڕوپاگەندە دژی نیزامبە ٢١ ساڵ زیندان سزا درا و ده‌ ساڵی بۆ ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. لە نێو چالاکییەکانی دیکەی ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ دەتوانین ئاماژە بە دامەزراندنی گرووپی فۆتۆگرافی ژنانی کورد و بەرهەمهێنانی پادكاستێكی ژنان و نووسینی کتێبێکی منداڵان بکەین.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net