3
بە وته‌ی هاونیشتمانیان، ژمارەیەكی زۆر لە هێزەكانی وەزارەتی ئیتلاعات، سپای پاسداران و هێزە ئینتزامییەكانی كۆماری ئیسلامیی لە قوتابخانه‌كانی شاری سەردەشت جێگیر كراون.
بە پێی زانیارییه‌كان، قوتابخانەی سەرەتایی كچانی كەوسەر لە ڕۆژانی ڕابردوودا بووەتە شوێنی مانەوەی هێزە ئەمنییەكان، هەوڵێک كە هێمای ئاشكرای بەكارهێنانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و منداڵان وه‌كوو قه‌ڵعانی مرۆییه. هاوكات، بنه‌ماڵه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم شاری سه‌رده‌شتیان به‌جێهێشتووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ شاره‌كانی خۆیان.