جێگیرکردنی هێزەکانی سپای پاسداران لە ناوچەی سەدی مەهاباد

بە پێی ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە دەوروبەری بەندئاوی شارستانی مەهاباد جیگیر کراون و هێشتا ئامانجی ئەم کردەوەیە نادیارە.

بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی سپای پاسداران بە شێوەیەکی فراوان لە دەوروبەری بەندئاوی مەهاباد جێگیر کراون و ناوچەکە بە تەواوی لەلایەن ئەو هێزانەوە کۆنترۆڵ کراوە. هەروەها هەموو کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی مەهاباد و کارمەندانی بەندئاوەکە لە شوێنی کارەکانیان ڕاگوێزراون. سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن کە پاش ئەم جموجۆڵە، هاتوچۆ لە دەوری بەندئاوەکە سنووردار کراوەتەوە و هێزەکانی حکومەت بە شێوەیەکی زۆر لەو ناوچەیە جێگیر کراون. شایانی باسە کە هێشتا هۆکاری سەرەکی ئەم جموجۆڵە بە شێوەی فەرمی ڕانەگەینراوە و زانیاریی ورد سەبارەت بەم بارودۆخە هێشتا لە بەردەستدا نییە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net