14

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بەندی “تەلاش” لە زیندانی ورمێ لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە بە تەواوی چۆڵ کراوە و هێزەکانی نۆپۆ لەو شوێنە جێگیر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، بەندکراوانی ڕاگیراو لەو زیندانە بە بنەماڵەکانیان ڕاگەیاندووە کە ترسی بە کارهێنانی بەندکراوان وەک قەڵغانی مرۆیی لە ئارادایە و هەروەها ئەگەری هەیە ناڕەزایەتییەکانی بەندکراوان دژ بە ڕژیمی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی بە دڕندانەترین شێوە سەرکوت بکرێت. هاوکات بنەماڵەی بەندکراوان ڕایانگەیاندووە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا بە مەبەستی ناڕەزایەتی دژ بەدۆخی خراپی ئەندامانی بنەماڵەکانیان لەو زیندانە، لە بەردەم دەرگای چوونە ژوورەوەی زیندانەکە کۆ دەبنەوە و جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەم کردەوە بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.