12

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هەندێک لە قوتابخانەکانی شاری مەشهەد داخراون و بۆ جێگیرکردنی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی و کەلوپەلەکانیان بەکاردەهێنرێن.
بەپێی زانیارییەکان کە لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، لە یەکێک لە ناوچەکانی شاری مەشهەد قوتابخانەیەک پاش داخستنی، کراوە بە شوێنی جێگیرکردنی هێز و کەلوپەلە سەربازییەکان. بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە، هاتوچۆی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان و هێزەکانی سپا لە دەوروبەری ئەم قوتابخانانە زۆر بووە. سەرچاوەکان دەڵێن هاوکات لەگەڵ سنووردارکردنی توندی ئینتەرنێت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، گەیاندنی زانیاری لە ناوخۆی شارەوە زۆر ئاستەم بووە و تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی زیاتر سەبارەت بە ژمارەی ئەم قوتابخانانە یان ئامانجی جێگیرکردنی هێزەکان بڵاو نەکراوەتەوە.