9
ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان، به‌ندكراوانی ٤٥ به‌ندیخانه‌ی ئێران بۆ حه‌فتاده‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی مانیان گرت.
به په‌یوه‌ست بوونی به‌ندكراوانی زیندانی فه‌ردیسی كه‌ره‌ج به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام، ڕێژه‌ی ئه‌و به‌ندیخانانه‌ی په‌یوه‌ست به‌و كه‌مپه‌ینه بوون گه‌یشتووه‌ته ٤٥ زیندان. هاوكات بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین له تاران خۆپێشاندانیان كردووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.