ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان، به‌ندكراوانی ٤٦ به‌ندیخانه‌ی ئێران بۆ حه‌فتادویه‌كه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به سزای سێداره مانیان گرت.
ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ندكراوانی زیندانی فیرووزئابادی فارس په‌یوه‌ست به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره بوون. به په‌یوه‌ست بوونی به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه، ڕێژه‌ی ئه‌و به‌ندیخانانه‌ی په‌یوه‌ست به كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام بوون، گه‌یشته ٤٦ زیندان. مانگرتووان له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا وێڕای پاڵپشتی له مانگرتنی سه‌راسه‌ری كامیۆن‌داران ڕایانگه‌یاند: بۆ گه‌یشتن به ئازادی، دادپه‌روه‌ری و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره، ئه‌بێ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا پشتیوانی له مانگرتنی سه‌راسه‌ری كامیۆن‌داران بكه‌ن و په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه و كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام بن.