به‌یانی پێنجشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل سایتی ئاوسه‌نگینی ئه‌راك و چه‌ند بنكه‌ی مووشه‌كیان كرده ئامانج و له وڵامدا سپای پاسداران به مووشه‌ك سێ شاری ئیسڕائیلی به ئامانج گرت و به‌وهۆیه‌وه ده‌یان كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆته‌كان، بنكه‌ی سه‌ربازی فه‌تح له كه‌ره‌ج، سایتی مووشه‌كی بیدگه‌نه، سایتی مووشه‌كی سوڵتان ئابادی شیراز، بنكه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز، سیاتی مووشه‌كی كاشان، بنكه نیزامییه‌كانی كرماشان، ئه‌هواز، ته‌ورێز، پیرانشار و چه‌ند شاری دیكه به چڕی بۆردوومان كراوه. هاوكات سپای پاسداران به چه‌ند مووشه‌ك سێ شاری ئیسڕائیلی كرده ئامانج و یه‌كێك له مووشه‌كه‌كان به‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له تل ئاوبو كه‌وت و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، زیاتر له ١٥٠ كه‌س بریندار بوون. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل هه‌ڕه‌شه‌یان له خامنه‌یی كردووه كه توندترین هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر ناونده ده‌وڵه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و توڵه‌ی سه‌خت له‌و ڕژیمه‌وه ده‌كه‌نه‌وه.