16
سه‌روناز ئه‌حمه‌دی چالاكی مافی منداڵان و ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ر، له حه‌ڤده‌هه‌مین ڕۆژی مانگرتن له خواردنی دا دۆخی ته‌ندرووستی تێك چووه.
سه‌روناز ئه‌حمه‌دی ماوه‌ی ١٧ ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به بێبه‌شكرانی له مافی مه‌ره‌خه‌سی مانی له خواردن گرتووه و ڕۆژی ڕابردوو بۆ دووهه‌مین جار تووشی شۆكی عه‌سه‌بی بوو. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌رپرسانی زیندان ئه‌و به‌ندكراوه‌یان وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه و گیانی له مه‌ترسی دایه.