ک.م.م.ک:
حوکمی زیندان و دوورخستنەوەی پەرهام پەروەری لە لقی ٩ی دیوانی باڵای ئێران هەمان حوکمی دادگایی یەکەم پەسەند و پێی ڕاگەیەندرا.
بەگوێرەی هەواڵی ناوەندی هەواڵگری KMMK, پەرهام پەروەری خەڵکی سەقز لەلایەن داوەر عەمووزاد سەرۆکی لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بە ٥ساڵ زیندانی تەعزیری و ١٠ ساڵ دوورخستنەوە بۆ زیندانی جاسک سەرجەم بە ١٥ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.
شیاوی باسە ئەم هاوڵاتییە دەرچووی بواری ئەندازیاری میکانیک و خاوەنی چەندد پێگەی وڵاتە لە بواری وەرزشی مەلەوانی کە لەجڕێکەوتی ١٢ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە ڕفێنرا. ناوبراو سەرەتا بۆ لێپرسینەوە بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین و دواتر بۆ زیندانی تارانی گەورەی و لە کۆتاییدا بۆ جێبەجێکردنی حوکم بۆ بەندی ٦ی زیندانی ئێڤین گوازرایەوە.
شیاوی باسە کە، دادوەر عەمووزاد لەگە لدادوەرگەلی وەکوو سەڵەواتی خاوەنی مێژوویەکی ڕەشن و لە دەرکردنی حوکمی قورس و حوکمی کوشتنی دەوڵەتی لە ژێرناوی ئێعدام ناوبانگیان دەرکردووە.
ق.ش